پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی زستان دەستپێكردوە

بینراوە: (217)

فەرمان فازڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی زستان ئاشكرا كردو رایگەیاند، تەواوی بازگەو مەفرەزەكانیان خراونەتە ئامادەباشییەوە، هاوكات بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و توندكردنی سزا یاساییەكان بونەتە هۆی دابەزینی بەرچاو لە ئاماری تاوان و سەرپێچییە ژینگەیییەكان. بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم وتیشی: بە نزیكبونەوە لە وەرزی سەرما هەوڵەكانیان بۆ رێگری لە گواستنەوەی داری بڕدراو لەناوچە شاخاوییەكان تۆكمەتر كردوەتەوە بۆ ئەم مەبەستەش سود لە تەكنەلۆجیای نوێی وەك درۆن و كامێرای چاودێری وەردەگرن تاوەكو لەناوچە دوردەستەكاندا بەزوترین كات ئاگركەوتنەوەو داربڕینی نایاسایی دەستنیشان بكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,382 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.