پڕۆژەی پیسەشازی خۆراك دەیان هەلی كار لە دهۆك دەڕەخسێنێت

بینراوە: (1.6K)

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەساڵی 2020 بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی پیسەشازی خۆراك لە پارێزگاكە دانرا كە ئامانج لێی كۆكردنەوەی پیشەسازیی خۆراكە لە یەك شوێن و روبەری گونجاودا. راشیگەیاند، تەواوی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی وەك شەقام، ئاو و كارەبا بۆ شوێنەكە دابینكراوە لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، بەشی یەكەم تایبەتە بە كۆگاكانی هەڵگرتنی ماددە خۆراكییەكان و بەشی دوەمیش بۆ دامەزراندنی كارگە جۆراوجۆرەكانی پیشەسازیی خۆراك تەرخانكراوە. پارێزگاری دهۆك جەختیشیكردەوە، ئێستا خواست و پێشوازییەكی زۆر لەلایەن وەبەرهێنەران و خاوەنكارانەوە هەیە بۆ كڕینی زەوی و دانانی كۆگاو كارگە لەو ناوچەیەدا، دەیان هەزار هەلی كاریش بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێنێت و دەبێتە پاڵپشتییەكی گەورە بۆ كەرتی پیشەسازی و خۆراك لە هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 24 Today: 3,081 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.