پڕۆژەیەك بۆ جوانكردنی دەروازەی رانیە جێبەجێدەكرێت

بینراوە: (425)

سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە بڵاویكردۆتەوە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و بەڵێنەكانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی رانیە بەردەوامن لە پێشكەشكردن و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان، ستافی شارەوانی هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی سیمایەكی جوانترو شایستەتر بە دانیشتوانەكەی. ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكێك لە گرنگترین پڕۆژەكانی ئێستامان لە دەروازەی سەرەكی رانیە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە كە ئامانج لێی رێكخستن و جوانكردنی سیمای دەروازەی شارە، لە ئێستادا كاروانی قۆناغی دووەمی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان پەرەی پێدراوەو پڕۆسەی كاركردن لە چەندین گەڕەكی جیاواز بەردەوامی هەیە. ئەوەشی سختەڕو، شارەوانیمان پلان و بەرنامەی پێویستی داڕشتوە بۆ بەردەوامیدان بەم كاروانە لە رێگەی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ و جۆراوجۆر لە داهاتویەكی نزیكدا، دوپاتیشی كردۆتەوە بەردەوام دەبێت لە كۆششەكانی بۆ گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بە سەرجەم گەڕەكەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,468 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.