پارێزگاری كەركوك بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن بەسەر داعشدا: قوربانیدانی هێزەكان لەیادناكەین

بینراوە: (1.5K)

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە 10/12 بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر چەكدارانی داعشدا بكاتە پشو، هەر بەو بۆنەیەوە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك پشوی لە ئیدارەی پارێزگاكەی راگەیاندو لە ێكی رایگەیاند، ئیدارەی پارێزگاو لیژنەی باڵای ئەمنی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی كەركوك بە هەمو پێكهاتەكانییەوە دەكەن، لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەكانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەیادناكەن كە لەپێناو ئازادكردنی خاك و پاراستنی نیشتماندا خوێنیان رشت. راشیگەیاندوە، بەو بۆنەیەوە بڕیاریانداوە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە، كۆلێژو زانكۆكان رابگیرێت جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 3,415 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.