وەزیری ئەوقاف: ناونوسینی هاوڵاتیان بۆ فەریزەی حەج بە دیجیتاڵی سەركەوتو بوە

بینراوە: (1.3K)

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و نوسینگەكانی حەج و عومرە كۆبوەوەو لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقافدا هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی بەڕێوەچونی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ و خزمەتكردنی عومرەكاران و حاجیان كراوە وێڕای گەڵاڵەكردنی پڕۆژەی نوێ و سەردەمی و پێشنیازی خاڵی گرنگ كە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی زۆرباشتر بۆ حاجیان و عومرەكاران فراوانتر دەكات. ئاماژەشكراوە، گفتوگۆ لەسەر شێوازی نوێی ناونوسینی هاوڵاتیان كراوە كە بەشێوەی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت و ئەزمونێكی سەركەوتو بوە بڕیارە لەماوەی داهاتو بەهەندێ وردەكاری ترەوە دەست بەپڕۆسەكە بكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 2,606 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.