وەزارەتی پێشمەرگە: داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین هەڵوێستی جدی هەبێت

بینراوە: (447)

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەن كە لەسنوری ئێرانەوە كرایە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام. راشیگەیاندوە، ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلكاریەكی ئاشكرای سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان و عیراقە هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەكان و پێشێلكردنی سەروەرییە، هەرێمی كوردستان هەمیشە بەشێك بوە لەچارەسەرو هەوڵیداوە هەمو گرفتەكان لەرێگای گفتوگۆوە یەكلایی بكرێنەوە. وەزارەتی پێشمەرگە لەبەشێكی تردا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم دەستدرێژیە بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و ناوچەكە مەترسیدارە، پێویستە هەمولایەك رێز لەسەروەری عیراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستان بگرن، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەكەن هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ راگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانەو رێگریكردن لەدوبارەبونەوەیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 264 Today: 2,335 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.