بینراوە:
(1.6K)
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانییان و ڕایدەگەیێنێت، لە دوای كاتژمێر 12ی ئەمشەوە سیستمی ئەلیكترۆنیی خۆراك دادەخرێت و وادەكە درێژناكرێتەوە. نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تەنیا تاوەكو كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو كراوە دەبێت. ئاماژەی بەوەشكردوە، وادەكە درێژناكرێتەوە و هەر خێزانێك فۆڕمەكە پڕنەكاتەوە، بەشەخۆراكی مانگانەی دەوەستێت،هاوكات،دوای ئەوەی 10 ڕۆژ مۆڵەت درایە هاونیشتمانییان، ڕێژەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بەرزبووەتەوە بە شێوەیەك پێشتر ڕێژەكە 87% بوو بەڵام ئێستا ڕێژەكە 90%ـی تێپەڕاندووە.













Leave a Reply