وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاشکرا دەکات

بینراوە: (1.5K)

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد: بەرهەمهێنانی بەنزین بەگشتی كەمبووەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: تەنیا هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بازرگانەكانن كەزۆربەیان نزیك لە خاوەنی پاڵاوگەكان و دەسەڵاتدارانن.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند: لەشەوی ڕابردووەوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن و سۆپەر و نۆرماڵ ٥٠ دینار بەرزبوەتەوە، ئەوەشی ئاشكراكرد: ئاستی خواست لەسەر بەنزین تاوەکو ئێستا جێگیرە، بەڵام بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە و بەگشتی لەدهۆک و هەولێر چەند ڕۆژێکە گرانبووە و ئێستا سلێمانیشی گرتووەتەوە.

هاوكات، كەریم عەلی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بە شارپرێسی ووت: بەنزین لەهەرێمی كوردستان بازرگانیە، بۆیە لەگەڵ دروستبوونی بچوكترین هۆكار بۆ بازرگانەكان، كەزۆربەیان نزیكن لەخاوەن پاڵاوگەكان و دەسەڵاتدارانەوە، هەلەكە دەقۆزرێتەوە و نرخی بەنزین گران دەكرێت.

جەختیش دەكاتەوە: بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین و دابەشكردنی نەوت بەنرخی گران، پێشێلكردنی تەواوی ڕێساو یاساكان و تەواوی ئەو ڕێكەوتنانەیە كەلەگەڵ حكومەتی عێراقی كراوە، بەو پێیەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەناوی بەكارهێنانی ناوخۆییەوە وەردەگیرێت، دەبێت سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنی بەنرخی پاڵپشتیكراو بدرێتە هاوڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 151 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.