بینراوە:
(14)
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سەرباری پشوی فەرمیی بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە ژینگەپارێزان و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، هەڵمەتێكی فراوانی شوشتن و خاوێنكردنەوەی شەقامە سەرەكییەكان و یەكتربڕو ئەندەرپاسەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدرا. راشیگەیاندوە، هەڵمەتەكەی بە بەشداری یەك هەزارو 250 ژینگەپارێزو چاودێر بە بەكارهێنانی 20 تانكەری ئاو و 13 ئامێری گسكدان بەشێكی زۆری شەقامە سەرەكییەكان و دەروازەكانی هاتن و دەرچوونی شاری سلێمانی كاری خاوێنكردنەوەیان بۆ ئەنجامدراوە، لەگەڵیدا كاری پاككردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆكان لابردنی ئەو قوڕو لیتە كراوە. سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بەهەمان میكانیزم هەمو شەقامە سەرەكییەكان و بازاڕو ناوەندی پارێزگای شاری سلێمانی و ناوچە گەشتییاریەكان دەگرێتەوە.












Leave a Reply