هەڵمەتی نوێكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت

بینراوە: (447)

ئەنجومەن حسێن وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: لەناو سنوری شارەوانی سلێمانیدا 472 كیلۆمەتر شەقام هەیە بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی ئەمساڵ باریوە بەشێك لەشەقامەكان خراپ بون، بۆیە دەستكراوە بە نوێكردنەوەی شەقامەكان و بە سێ قۆناغ هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت. راشیگەیاندوە: لە هەفتەی رابردودا قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكە كە خۆی لە پڕكردنەوەو چاككردنی چاڵ و شەقامەكاندا دەبینیەوە كۆتاییهات و لە ئێستادا لە قۆناغی دوەمی هەڵمەتەكەدان كە خۆی لە قیرتاوكردن و چاكردنەوەی شەقامەكاندا دەبینێتەوە. وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی باسیلەوەشكردوە، لەئایندەیەكی نزیكدا قۆناغی سێیەم كە خۆی لە دروستكردنی شەقامی نوێ و بەرزە پردەكاندا دەبینێتەوە دەستپێدەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 227 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.