نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لەشاری بەغدا كۆبوەوە. لەكۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسی وڵات تاوتوێكران و هەردوولا جەختیانكردەوە كە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەكی سەرەكییە بۆ پاراستنی دەسەڵات و دامەزراوەكانی وڵات و سەقامگیری و ماف و شایستە دەستورییەكانی هەموان. نێچیرڤان بارزانی رۆڵی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەكانی وڵات بەرزنرخاندوە، هەروەها سوپاسی كردوە بۆ رۆڵی گرنگیان لەچارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی لێكگەیشتن لەنێوان لایەنەكاندا. هەردوولاش جەختیان لە گرنگی سەروەریی یاساو كاركردن لە چوارچێوەی دەستوردا كردوەتەوە وەك تاكە ڕێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایییەكانی هەمو پێكهاتەكان و قەوارەی فیدراڵی و دەستوریی هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی: رۆڵی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی لەپاراستنی سەقامگیریی بەرزدەنرخێنین

بینراوە:
(999)













Leave a Reply