نێچيرڤان بارزانى و ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

بینراوە: (1.6K)

سەرۆکی فەرەنسا تەلەفۆنی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی هەوڵەکانی کرد بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخی سووریا. هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دووپات کردەوە.

رۆژی شەممە (17-1-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە دۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد، بەتایبەتی تیشک خرایە سەر پێشهاتەکانی سووریا.

هەردوولا “نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە سووریا دەربڕی” و داوایان کرد هەموو لایەک دۆخەکە هێور بکەنەوە. هەروەها پشتیوانییان بۆ دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەربڕی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ماکرۆن “ستایشی رۆڵ و هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ نێوەندگیری و هەوڵەکانی لەپێناو ئارامکردنەوەی دۆخی سووریا.”

لەلایەن خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە “پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بکرێن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 3,984 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.