نوری مالیكی بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو: حكومەتێكمان دەوێت سەروەری عێراق بپارێزێت

بینراوە: (381)

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كۆبوەوە و رایگەیاند، حكومەتێكیان دەوێت كە یەكڕیزی و سەروەری عێراق بپارێزێت. نوسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نوری مالیكی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كردوە و لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات و ناوچەكە كرا، جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان هێزەكان و كاركردن بە گیانی هاوكاری و هاوبەشی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كرا كە توانای چەسپاندنی یەكڕیزی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراقی هەبێت. هەروەها، مالیكی پاڵپشتی خۆی بۆ عەلی زەیدی دەربڕی لە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە نوێنەرایەتی هەمو عێراقییەكان بكات و كاربكات بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی گشتی و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 261 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.