ناتانیاهۆ: شەرع ئەو كارانە دەكات كە ئیسرائیل قبوڵیان ناكات

بینراوە: (1.4K)

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی کردە سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و رایگەیاند: دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ئەو كارانەی تەلئەبیب قبوڵیان ناکات.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە: ناتانیاهۆ لە کۆبونەوەی کابینەی ئەمنی بچوكراوەدا، بە توندی هێرشی كردووەتە سەر هەڵسوکەوتی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا دوای سەردانەكەی بۆ کۆشکی سپی.

ناتانیاهۆ وتویەتی: شەرع بە فوتێكراوی لە واشنتۆن گەڕاتەوەو، دەستیکردووە بە ئەنجامدانی کارێک کە ئێمە قبوڵ ناکەین، ئاماژەی بەوەشکردووە، شەرع دەیەوێت هێزەکانی روسیا بهێنێتە سنوری ئیسرائیل و سوریا.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، شەرع لە کاتی سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی بە سەرۆک ترەمپی وتووە: ئیسرائیل دوای رووخانی رژێمی پێشوو رێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستبوونی ساڵی 1974ی پێشێلکردووە، ئامادەبوونی خۆی فراوانتر کردووەو هێزی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەرکردووە و زیاتر لە هەزار هێرشی ئەنجامداوە، بەهێرش بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگریشەوە، بەڵام وڵاتەکەی وەڵامی سەربازیی نەداوەتەوە، چونکە دەیەوێت وڵاتەکە ئاوەدان بکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 2,115 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.