مەزڵوم عەبدى: کۆبانێ سەرەتاى ڕزگارکردنى ناوچەکەبوو لەدەستى داعش

بینراوە: (821)

لەیادی ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی كۆبانێدا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، جەخت لەوە دەکاتەوە کە قوربانیدانی شەڕڤانان و پشتیوانیی جیهانییان لەبیرناچێت کە بووە هۆی تێکشکاندنی داعش و بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پەیامێکی لەگەڵ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

مەزلوم عەبدی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، گەل و شەڕڤانان بەرخۆدانێکی باوەڕپێنەکراویان بۆ بەرگریکردن لە کۆبانێ نیشان دان “لەم ڕۆژەدا ئەو هەوڵ و قوربانییانەی کە خەڵک و شەڕڤانان بۆ کۆبانێ و هەموو مرۆڤایەتی لە دژی چەتەکانی د.lعشیان داوە لە بیر دەکەینەوە”

هاوکات پشتیوانی و پاڵپشتی جیهانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیمان لەبیرە.

مەزلوم عەبدی: ١ی تشرینی دووەم هێمای یەکڕیزی مرۆڤایەتی بوو لە بەرامبەر تاریکیدا

مەزلوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕۆژە ڕەمزی یەکڕیزی مرۆڤایەتییە لە بەرامبەر تاریکی و توندڕەوی.

پشتیوانی جیهانی ڕێگەی بە گەل و هێزەکانمان دا کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە کە هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو جیهان، لە کۆبانێ تێکشکێنین.

عەبدی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هاوپشتییە وایکرد بتوانن داعش لە کۆبانێ تێکبشکێنن و هەنگاو بنێن بەرەو کۆتاییهێنان بە “خەلافەتەکەیان”. وتیشی، ئەم سەرکەوتنە ڕێگەی خۆشکرد بۆ “بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ هەموو سوورییەکان.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 80 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.