موقتەدا سەدر پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران دەربڕی

بینراوە: (816)

رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران دەربڕی كە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەستی پێ كردووە. موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكرد، ئەو هەنگاوانەی سەرۆك وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران دەستی پێ كردووە، هەڵمەتێكی چاكسازیی قارەمانانەیە و هیوای بۆ دڵی ئێمە و تەواوی گەلی عێراق گەڕاندووەتەوە، دوای ئەوەی گەندەڵكاران دەستیان بەسەر چارەنووسی وڵاتدا گرتبوو. سەدر لە ەكەیدا هیوای خواست ئەم هەوڵانە بەردەوام بن و ستایشی رۆڵی كاریگەری دەسەڵاتی دادوەری و هێزە ئەمنییەكانی عێراقی كرد، بەتایبەتی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی كە لەم پرۆسەیەدا رۆڵیان هەیە. بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم هەڵمەتە، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە داوای لە پێشنوێژەكانی نوێژی هەینی كرد، كە دوای نوێژی هەینیی داهاتوو، سەركردایەتیی وەستانێكی ئاشتییانەی جەماوەری بكەن. سەدر جەختیشی كردەوە، پێویستە لەو گردبوونەوەیەدا تەنها ئاڵای عێراق و ئاڵاكانی ئیمام حوسێن بەرز بكرێنەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ مانگی موحەڕەم كە بە مانگی چاكسازی ناسراوە. لە كۆتایی ەكەیدا، سەدر وێڕای دەستخۆشی، هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی خێر و پاداشت بۆ نیشتمان و گەلی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 39 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.