لە سلێمانی باندێكی هێنانی كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران

بینراوە: (1.3K)

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیان باندێكی كۆچبەری نایاسایی دەستگیربكەن لەگەڵ(23) كەسی بیانی. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان 2 قاچاخچی هێنانی كۆچبەری نایاسایی دەستگیربكەن لە گەڵ 23 كەسی بیانی كەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی كوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن. لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (38)لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە، سەرجەم كۆچبەرە نایاساییەكانیش سنوورداش كرانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,500 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.