لەدوای دەستپێكردنی شەڕەوە رەوشی ناو بەندینخانەكانی ئێران خراپ بوە

بینراوە: (0)

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ كە بەڵگەنامەكانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە كۆماری ئیسلامی ئێران دۆكیۆمێنت دەكات راپۆرتێكی سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناویی بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەجی لەبارەی بەسەربازیكردنی بەندیخانەو هەڵوەشاندنەوەی تەواوی چاوپێكەوتنەكان و كەمیی خۆراك بڵاوكردوەتەوە. رێكخراوەكە باسی لەوە كردوە، لەدوای زیادبونی گرژییە سەربازییەكان و دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریكا، بارودۆخی مرۆیی لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو خراپ بوەو سەرچاوە ناوخۆییەكان لەناو ئەم بەندیخانەیەدا كە زیاتر لە 16 هەزار بەندكراوی تێدایە باسیان لەڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی ئەمنی و پێشێلكاریی بەرفراوانی مافە سەرەتایییەكانی بەندكراوان كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.