لەبارەی قوربانیكردنەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی سلێمانی

بینراوە: (977)

بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژندا لیژنەكانمان لە ئەركدان و چاودێری چۆنێتی قوربانیكردن دەكەن، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەوانەی كارێكی خێر دەكەن، رێگە نەدەن لە شوێنی خراپ و نا تەندروستدا ئاژەڵەكانیان بۆ سەرببڕدرێت. وتوشیەتی، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەردەوام لە ئەركداین و هەر ئاژەڵفرۆشێك یان قەسابێك لە دەرەوەی قەسابخانەی رێگەپێدراو ئاژەڵ سەرببڕێت رێكاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەرو رێگە نادەین گۆشت و ئاژەڵی ناتەندروست بچێتە ماڵەكانەوە چونكە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی هاولاتیان دروست دەكات. پێشتریش قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبو رێكاری پێویستمان بۆ قوربانیكرن گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانەی لە جەژندا دەكرێن بە قوربانی، دەبێت تەنها لە سەربڕخانەی مۆدێرنی قەرەگۆل سەرببڕدرێن و لیژنەو پزیشكی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 420 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.