كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەدایكبوانی تا ساڵی 2010 تۆمار دەكات

بینراوە: (1.1K)

جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، رەزامەندی دراوە لەسەر زیادكردنی دەنگدەرانی نوێی لەدایكبوانی ساڵانی 2008 تا 2010 بۆ تۆماری بایۆمەتری و چاپكردنی كارتی بایۆمەتری بۆیان. غەللای راشیگەیاندوە: لەسەرەتادا پرۆسەی تۆماركردن بۆ لەدایكبوانی ساڵی 2008 لەم مانگی نیساندا دەستپێدەكات كە لەعیراقدا ژمارەیان یەك ملیۆن و 120 هەزارو 341 دەنگدەرەو پێویستە سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی زانیارییەكانیان. سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش وتویەتی: ژمارەی دەنگدەرانی نوێی لە دایكبوانی 2008 دەگاتە 114 هەزارو 807 دەنگدەرو پێویستە لەكاتی راگەیاندنی دەستپێكردنی زیادكردنی زانیارییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 3,266 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.