قوباد تاڵەبانی: حکومەتی داهاتوو دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوبەشی راستەقینە پێک بهێنرێت

بینراوە: (874)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت: حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت گرنگی بە پرۆسەی گەشەپێدان و هەمەچەشنکردنی ئابووری بدات و زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە هەموو کەرتەکان و لە هەموو ناوچەکانی عێراق.

لە راگەیەندراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەكات قوباد تاڵەبانی: لە کۆبونەوەم لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق ئاماژەم بەوەدا کە ئەرکی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمە کێشەکانی نێوانیان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و کوردستان.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمیش روونمکردەوە کە حکومەتی داهاتوو دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوبەشی راستەقینە پێک بهێنرێت و یەکێتی بەشداری لە حکومەتێکدا ناکات کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچەکان نەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 286 Today: 2,947 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.