قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت

بینراوە: (1.3K)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كۆبونەوەو لەبارەی چەند پرسێكی هەنوكەییەوە گفتوگۆیان كرد. بەگوێرەی راگەیەنراوێك لەكۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كردوەو لەوبارەیەوە گەشبینی دەربڕیوە لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراق بتوانن كێشە بنەڕەتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادو بەتایبەتیش كێشە بودجە و موچە بە یەكجاری چارەسەر بكرێن. هەروەها هاتوە كە سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمیش قوباد تاڵەبانی جەختیكردوەتەوە، لەسەر پێویستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كە خزمەتی هەمو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 2,596 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.