فەڕەنساو بەریتانیا: هێرشەكەی كۆرمۆر هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری عیراق

بینراوە: (989)

هەر یەك لە باڵیۆزانی فەڕەنساو بەریتانیا لە عیراق هێرشی سەر كێڵگەی كۆرمۆریان ئیدانە كردو پابەندیی خۆیان بۆ ئاسایشی عیراق و هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە. پاتریك دورێل باڵێۆزی فەڕەنسا لە عیراق بڵاویكردەوە: بە توندی هێرشەكەی سەر كێلگەی غازی كۆرمۆر ئیدانە دەكەن، ژێرخانی وزە سود بە سەرجەم هاوڵاتیان دەگەیەنێت و فەرەنسا پابەندیی خۆی دوپاتدەكاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق و كوردستان. لەلایەن خۆشیانەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعیراق رایگەیاندوە، وێڕای ئیدانەكردنی توند، هێرشەكە هەڕەشە لەسەقامگیریی عیراق و سەلامەتیی گەلەكەی دەكات، هاوشانی عیراقییەكان رادەوەستن پشتیوانی لە هەوڵەكانی پاراستنی دامەزراوەكانی دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 4,064 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.