بینراوە:
(18)
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ئەو كێشەیەی لە كەنداودا روبەڕویان بوەتەوە، نابێت بەهیچ شێوەیەك پرسی غەزەیان لەبیر بباتەوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دەوحە وەزیری دەرەوەی توركیا وتی: فراوانخوازیی ئیسرائیل لە ناوچەكەیاندا وەك كێشەیەكی پلە یەك لە روی سەقامگیریی و ئاسایش بەردەوامی هەیە، ئەو فراوانخوازییە گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر مرۆڤی لێكەوتوەتەوە ئەو كەسانەشی بە زۆرەملێ دەربەدەركراون و كۆچیان كردوە كەوتونەتە دۆخی پەنابەرییەوە. فیدان ئەوەشی خستەڕو، پێویستە وڵاتانی ناوچەكەو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هەستیارییەوە لەم پرسە بڕوانن و پێشێلكارییەكانی ئاگربەست لە غەزە گەیشتوەتە لوتكە.












Leave a Reply