عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە

بینراوە: (1.1K)

چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی بێدەنگی هەڵبژاردن، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقی ئاشکرا کرد و داوای چەکداماڵینی میلیشیاکان و کۆکردنەوەی چەکی تەنیا لە دەستی دەوڵەت کرد.

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کەسایەتییەکی باوەڕپێکراو بێت و وێنەی عێراقێکی کراوە بە ڕووی چواردەوری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بگەیەنێت، هەروەها دەبێت بڕیاری دانانی وەک سەرۆکوەزیران بە تەواوی عێراقی بێت و متمانەی هەموو لایەنەکان بەدەست بهێنێت.

لە کەشوهەوایەکی جیاواز لە هەموو خولەکانی پێشوو، لەلایەک بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە وەک یەکێک لە دیارترین هێزە سیاسییە کاریگەرەکان و لەلایەکی دیکەوە مشتومڕی دۆسیەی چەکی گرووپە چەکدارەکان و پێویستی کۆکردنەوەی لە دەستی دەوڵەتدا ، بڕیارە 11-11-2025 عێراق شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ساڵی 2003 ئەنجام بدات.

حەکیم جەختی لە چەکداماڵینی میلیشیاکان کردەوە و گوتی” کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا داواکارییەکی نیشتمانییە پێش ئەوەی دەرەکی بێت.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,862 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.