عیراق ئامادەیی نیشانداوە پەرە بە بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە بدات

بینراوە: (9)

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، شەوی یەكشەممە 12-7 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بەشداریی لە كۆبونەوەی هاوپەیمانییەكەدا كرد. ئاماژەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی عیراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران، هەروەها دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانكراوی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوەو لەمبارەیەوە جەختیان لەسەر گرنگیی سەردانەكە لە بەرژەوەندیی عیراق و بەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا كردەوە. ئەوەش باسكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا داكۆكی لە پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێكگەیشتن و رەتكردنەوەی شەڕو پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە كراو ئامادەییی عیراق نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 1,157 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.