عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: هه‌ڵوێست سوپرایزی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت

بینراوە: (9)

عه لی حه مه ساڵح ڕایگەیاند: هیوادارم زۆرترین كه س به شداری ده نگدان بكات به تایبه تی ئه وانه ی كۆپی كارته كه یان داوه به ده سه ڵات لای به یانییه كه ی به شداری بگه ن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لەپاش بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان، قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی: وه رگرتنی كۆپی كارتی ده نگدان و دانانی خێمه له به رده م بنكه كانی ده نگدان هیچ كاریگه رییه كی نییه و هیچ ره بتی به كارتی ده نگدانه وه نییه .

ئاماژەی بەوەشدا، فشارێكی زۆر هه یه له سه ر مامۆستا، فه رمانبه ر، كارمه ندانی كۆمپانیای تایبه ت كه ده بێت وێنه ی ده نگه كانیان بگرن، ده توانن ده نگ بده ن و وێنه ی بگرن و دواتر بیسوتێنن و كارتێكی تر وه ربگرن.

عەلی حەمەساڵح وتیشی: ئێواره هه ڵوێست سوپرایزێكی زۆر گه وره ی ده بێت. خه ڵك زۆر وشیار بووه ته وه ده زانێت چه ند مووچه ی خوراوه ، چه ند ته نكه ره نه وت ده ڕوات و ده سه ڵاتداران بوونه ته ملیاردێر.

لەبارەی ڕێژەی دەنگەکانیشیان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا باسی لەوەکرد، پێشبینی ده نگی زۆر زیاترمان ده كرد له ده نگدانی تایبه تدا، به ڵام ئه و فشاره ی هه بوو، له مێژووی هیچ ده نگدانێكدا نه بووه .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 89 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.