سەرۆك بارزانی لەبارەی هێرشی حكومەتی سووریا بۆ سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسود) لە حەلەب پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ناكرێت، “پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات” هەروەها دەشڵێت، داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەكەم “ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی باب و باپیرانیان و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە.”
سەرۆك بارزانی: ئەو شەڕەی لە حەلەب هەیە هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزییە دژ بە كورد
بینراوە:
(1.2K)
