سەركردەیەكی عیراق داوای گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

بینراوە: (1.6K)

شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كاندیدانەی بۆ پۆستەكانی حكومەتی نوێی عیراق دەرنەچون، لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ تۆمار كردوە. ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی عیراق پێداگری لەسەر گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات و رایگەیاندوە تاوەكو دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان نەگۆڕدرێت رێگە نادات كابینەی حكومەت تەواو بكرێت. رۆژی پێنجشەممەی رابردو پەرلەمانی عیراق متمانەی بە 14 وەزیری كابینەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بەخشی بەڵام، چەند وەزارەتێك متمانەیان وەرنەگرت، لەوانەش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كە پشكی كوردە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 70 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.