سێ برینداری روداوەكەی كەركوك رەوانەی توركیا دەكرێن

بینراوە: (21)

محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی لە روداوی هاتوچۆكەی شاری كەركوك كە بەسەختی برینداربون لەتوركیا چارەسەر دەكرێن. سەمعان راشیگەیاند، بەهۆی روداوەكەوە حەوت كەس گیانیانلەدەستداوەو 23 كەسی دیكەش برینداربون لەوانەش برینی سیانیان سەختەو بۆ چارەسەر رەوانەی توركیا دەكرێن. پارێزگاری كەركوك ئەوەشی خستوەتەڕوو كە بەهۆی روداوەكەوە لەكەركوك ماتەمینی گشتییان راگەیاندوە، هەروەها بۆ رێگرییكردن لە روداوی هاوشێوە لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تا 12ی نیوەشەو هاتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە گەورەكان بۆ ناوەندی شارەكە قەدەغە كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,547 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.