سوڵتانی عومان داوا لەئێران دەكات بە دیپلۆماسی كێشەكانیان چارەسەر بكەن

بینراوە: (6)

هەیسەم بن تارق سوڵتانی عومان داوایكرد بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی ململانێیەكان لە ناوچەكە چارەسەر بكرێن. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، هەیسەم بن تارق و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبونەتەوەو دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكردوە، هەروەها گفتوگۆ كراوە لەبارەی ئەو هەوڵانەی كە بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە ململانێیەكان لە ناوچەكە خراوەنەتەگەڕ. لەو كۆبونەوەیەدا سوڵتانی عومان داوای لە وەزیری دەرەوەی ئێران كردوە بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی ململانێیەكان لەناوچەكەدا چارەسەر بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 1,173 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.