سودانی و بەشێك لە ئەندامانی كابینە وزارییەكەی خانەنشین كران

بینراوە: (21)

سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومێكی كۆماریی دەركرد كە تێیدا بڕیاریداوە بە خانەنشینكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشو و بەشێك لە ئەندامانی كابینە وزارییەكەی. بەپێی ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە، مەرسومی كۆماریی ژمارە (24) پاڵپشت بە ئەحكامەكانی مادەی (73)ی دەستورو یاسای خانەنشینیی یەكگرتوی و لەسەر پێشنیازی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق دەركراوە. مەرسومەكە ئەو وەزیرانە ناگرێتەوە كە لە پێكهاتەی حكومەتی نوێی ئێستادا پۆستەكانی خۆیان وەرگرتوەتەوە لەوانە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەو خالید شوانی وەزیری داد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,360 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.