زێدان: لیژنەیەك سەرپەرشتی رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت دەكات

بینراوە: (943)

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای داوەریی عیراق رێوشوێنەكانی دادوەریی بۆ پاڵپشتیكردن لەجێبەجێكردنی پلانەكەی حكومەت بۆ چەك لە دەستی دەوڵەت لەگەڵ ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا تاوتوێكرد. نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبونەوەی نێوانیاندا فایەق زێدان بە ستیڤن ڤاگنی راگەیاندوە، جێبەجێكردنی پلانەكەی حكومەت لەڕێگەی لیژنەیەكەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە پابەندبونی عیراق بە پەیوەندییە ئەرێنییەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرۆشی بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستورو یاسا بەدی دەهێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 291 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.