زیاتر لە 50 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا كرا

بینراوە: (15)

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 50 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی مانگی نیسان، خرایەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە (10ی ئایاری 2026)، لەسەر بڕیاری وەزارەتەكە، بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار، كە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستانە بۆ مانگی نیسان، بەشێوەی نەختینە (كاش) ڕادەستی بەغدا كراوە. ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 217 Today: 1,244 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.