زیاتر لە 40 ملیۆن دۆنم زەوی عیراق بون بە بیابان

بینراوە: (1.1K)

روانگەی عیراقی سەوز هۆشداریی لەبارەی پەرەسەندنی ئاستی بە بیابانبون لەعیراقداو رایگەیاندوە، زیاتر 55%ی خاكی عیراق مەترسی بە بیابانبونی لەسەرە، روبەری ئەو زەوییانەی ئێستا بە تەواوی بەبیابانبون گەیشتوەتە زیاتر لە 40 ملیۆن دۆنم كە دەكاتە نزیكەی 23%ی كۆی روبەری عیراق، هاوكات مەترسی لەسەر زیاتر لە 96 ملیۆن دۆنم زەوی دیكە هەیە. روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، عیراق ساڵانە نزیكەی 100 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی بەهۆی بە سوێربون و بە بیابانبون لەدەستدەدات و هەریەك لە پارێزگاكانی (زیقار، میسان، موسەنناو دیوانییە) زۆرترین زیانیان بەركەوتوە، دۆخی ژینگەیی لە زۆنگاوەكانیش گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 860 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.