رێكخراوی پەیامنێران: داوا لەهێزە ئەمنییەكان دەكەین دەست لەپێشێلكاری هەڵگرن

بینراوە: (937)

رێكخراوی نێران ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەناڵێكی راگەیاندن دەكات و بڵاویكردەوە، لەكاتی روماڵی گواستنەوەی كێشەی هاووڵاتیان لەكەمی خزمەتگوزاری و پیسبونی ئاو لەگوندی گۆپاڵە سەر بەناحیەی بازیان، لەلایەن كەسێكی ئەمنییەوە هێرش و رێگری لە نێرەكە دەكات دواتر هەوڵدەدات دەست بەسەر كامێراو ئامێری پەخشی راستەخۆی پایتەخت میدیادا بگرێت. رێكخراوی نێران ئاماژەشیكردوە، ئەو توندوتیژییەی هێزەكانی ئەمنی شەرمەزار دەكەن و داواش لەهێزە ئەمنییەكان دەكەن دەستهەڵگرن لەو پێشێلكاریەو رێز لەكاری رۆژنامەوانی بگرن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 107 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.