رێباز حەملان: بەغدا هیچكات بكەرانی هێرشە تیرۆریستییەكانی ئاشكرا نەكردوە

بینراوە: (1.6K)

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا هیچكات بكەرانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر هەولێرو دامەزراوە نەوتی و غازییەكانی ئاشكرا نەكردوە، هیچ كەس و لایەنێكیش سزا نەدراون لەسەر ئەو كارە تیرۆریستیانە. وتوشیەتی: ئێستا كاتیەتی بەغدا هەڵوێستی جددی هەبێت، چونكە هێرشی سەر كۆرمۆر لە ئێستادا زۆر جیاوازەو ئامانجەكەی رونە كە فشاری سیاسی، كوژاندنەوەی روناكی 24 كاتژمێرییە لە ماڵ بە ماڵی هەرێمی كوردستان و تێكدانی ئارامی و سەقامگیری و تێكدانی ژێرخانی ئابوری و وزەی هەرێمە. رێباز حەملان راشیگەیاندوە كە پیلانگێران و هێرشكەرانی سەر كۆرمۆرو چاو ساغەكانیان نەخزمەتی خەڵكیان پێ دەكرێ و نە ئامانجیانە خزمەت بكەن، ئامانجیان تەنها تێكدان و كاولكارییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 4,064 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.