روانگەی ئیكۆ: پێویستە حكومەتی عیراق كار بۆ هەمەچەشنكردنی دەروازە بازرگانییەكان بكات

بینراوە: (378)

روانگەی ئیكۆ عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لەمانگی كانونی دوەمدا رۆژانە 4 ملیۆن و 157 هەزار بەرمیل بوە، لەمانگی شوباتدا بەرزبوەتەوە بۆ 4 ملیۆن و 188 هەزار بەرمیلی رۆژانە، هەروەها لەمانگی ئاداریشدا دابەزینێكی بەرچاوی تۆمار كردوەو ئاستی بەرهەمهێنان بۆ یەك ملیۆن و 625 هەزار بەرمیل كەمبوەتەوە. روانگەی ئیكۆ عیراق باسی لەوەشكردوە، كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوت لەو سێ مانگەدا گەیشتوەتە نزیكەی 302 ملیۆن بەرمیل، پێویستە حكومەتی عێراق كار بۆ هەمەچەشنكردنی دەروازە بازرگانییەكان بكات و تەنها پشت بە هەناردەی دەریایی لە رێگەی كەنداوەوە نەبەستێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 227 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.