دەوڵەتی یاسا: كاندیدی خۆمان هەیەو راسپاردنەوەى سودانی رەتدەكەینەوە

بینراوە: (1.4K)

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: کاندیدی خۆمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبێتەوە، راسپاردنی سودانی بۆ خولی دووەم رەتدەكەینەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکدا تەلەفیزیۆنیدا وتی: ئەو لیژنەیەی ئەرکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیرانی پێسپێردراوە، لێكۆڵینەوە لە ناوی ئەو داواکارانە دەكات كە پێشكەشیان كردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و لە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا لە شێوەی راپۆرتێک دەخرێتەڕوو.

باسى لەوەشكرد: پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو تا رادەیەک پەلە بوو، هەڵبژاردنی دوایین سەرۆک وەزیرانیش لە ژێر کاریگەری فشاری جەماوەری و ناکۆکی سیاسیدا بوو، ئەوەش پێویستی بە بڕیارێکی خێرا بوو.

راشیگەیاند: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتگیری لە راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات وەك گەورەترین كوتلە، بەڵام پشتگیری لە سودانی ناکات بۆ خولی دووەم و کاندیدی خۆمان هەیە، لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبێتەوە و کاندیدبونی خۆی دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە سەرۆک وەزیرانێکمان دەوێت بتوانین مەرجەکانی خۆمانی بەسەریدا بسەپێنین بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبین لەگەڵ دەنگدەران و لەبەردەم میدیاکان و هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی: کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا وایکرد رۆڵی نەمێنێت و ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی خولێكی تەواودا تەنها یەک پرۆسەی لێپرسینەوەی ئەنجامداوە، کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر پەرلەماندا، لەڕێگەی پێدانی ئیمتیازاتێکی زۆر بە پەرلەمانتاران و ئاسانکاری رەزامەندی بۆیان، کاری پەرلەمانی پەکخست.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 1,310 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.