دۆناڵد ترەمپ: جەنگەکە چوار هەفتە دەخایێنێت

بینراوە: (833)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سێ سەربازە کوژراوەکەیان بێدەنگی شکاند و دەڵێت، “ئەوان کەسی مەزنن، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەمە رووبدات، بەداخەوە دەکرێت ئەمە بەردەوامبێت”.

ترەمپ بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاند، ئێستا لەگەڵ ژەنەراڵەکانمان لەسەر هێڵم و چاودێری هێرشەکان دەکەم، پێشبینی دەکەین هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چوار هەفتە یان کەمتر بەردەوام بێت.

گەشبینم بە دەرئەنجامی هێرشەکان و پێشبینی دەکەم زۆر شتی ئەرێنی لە بەرژەوەندی ئەمریکا ڕووبدەن.

لەبارەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، تڕەمپ ئاشکرای کرد، ئێران داوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی کردووە، بەڵام ئەو ڕەتی کردووەتەوە و وتی، ئێرانییەکان ئێستا دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، بەڵام من پێم وتن دەبوایە هەفتەی ڕابردوو قسەتان بکردایە، نەک ئەم هەفتەیە، ئێستا شتەکان گۆڕاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 176 Today: 1,646 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.