داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلارە

بینراوە: (1.5K)

روانگەی ئیكۆ عیراق بڵاویكردەوە، داهاتی رۆژانەی عیراق لە هەناردەكردنی 200 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، دوای لێدەركردنی كرێی گواستنەوە دەگاتە 24 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری رۆژانە. ئاشكراشیكردوە، كرێی گواستنەوەش دوو بەشە، یەكەم لە ناوخۆی خاكی عیراقدا بۆ هەر بەرمیلێك 2 دۆلارەو دەدرێتە ئەو كۆمپانیایانەی خاوەندارێتی بۆرییەكان دەكەن، بەشی دوەمیش تایبەتە بە كرێی توركیا كە نزیكەی 1.15 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك كە بەناو خاكەكەیدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە بەندەری جەیهان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 3,693 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.