حكومەتی هەرێم چەند پڕۆژەیەك لە سلێمانی و ئاكرێ جێبەجێ دەكات

بینراوە: (1.1K)

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 756 ملیۆن و 88 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی یەكەكانی بەكرەجۆ. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە. هەروەها وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، لە فەرمانێكی دیكەی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 800 ملیۆن و 740 هەزار دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیركردنی ژمارەیەك شەقام لە سنوری شارەوانیی ئاكرێ. ئەو گوژمەیە بە ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێیە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیركردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی 11ی ئازار لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 3,108 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.