جومانە غەلای: دەنگدانی تایبەت بەبێ كێشە بەڕێوەدەچێت

بینراوە: (1.7K)

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بە سەركەوتویی دەستیپێكردوە. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە كاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بە سەركەوتویی دەستیپێكردوەو هیچ كێشەیەكی تەكنیكی لە ئامێرەكاندا روینەداوە. ئاماژەی بەوەشدا، لە دەنگدانی تایبەتدا، زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار دەنگدەر لە هێزە چەكدارەكان مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها كۆمیسیۆنیش 8 هەزارو 109 بنكەی دەنگدانی تایبەتی بۆ هێزە ئەمنییەكان كردوەتەوە. وتەبێژی كۆمیسیۆن رونیشیكردەوە، هێزە بەشداربوەكان بریتین لە كارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەكان، وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری و دەزگای دژە تیرۆری عیراق و دەستەی حەشدی شەعبی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 83 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.