ترەمپ کۆتاییهاتنی داخستنی حکومەتەکەی راگەیاند

بینراوە: (1.6K)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتاییهاتنی داخستنی حکومەتەکەی راگەیاند، ماوەی 43 رۆژە کەرتە گرنگەکانی ئابووری وڵاتەکەی پەکخستبوو.

دۆناڵد ترەمپ لە گوتارێکیدا دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژووی ئەمریکا و گەڕاندنەوەی بودجە بۆ حکومەت پەسەندکرد، گوتی: “کۆتایی ئەم داخستنە رادەگەیەنم، بینیمان بازاڕی بۆرسە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا.

ترەمپ دووپاتیکردەوە، “بە واژۆکردنی ئەم یاسایە، ئێستا حکومەتی فیدراڵی دەست بە کارەکانی ئاسایی دەکاتەوە”.

ترەمپ گوتیشى، هەوڵماندا کۆتایی بە داخستنی کارەکان بهێنین و حکومەتی ئەمریکا بکرێتەوە و بەم شێوەیەش، فەرمانبەرانی کارگێڕی مووچەکانیان لە وەزارەت و دەزگاکانیان وەردەگرن.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، کە “دیموکراتەکان زیانێکی بەرچاویان بە ئابووری ئەمریکا گەیاند، گەلی ئەمریکاش لەبیری ناچێت، کە دیموکراتەکان چییان بە ئابووری وڵاتەکە کرد”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 689 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.