بینراوە:
(16)
رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ئاشكرایكردوە، بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو تاوتوێكردنی پرسی كۆماری ئیسلامی سەردانی واشنتۆن دەكات و بەر لە گەشتكردنیشی بۆ ئەمریكا سەردانی بنكەی ئاسمانی نێڤاتیمی لە نزیك بێرشێبار كرد. هەر لەوبارەیەوە بڵاوكرایەوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە 28-7 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە بەشداری لە مەراسیمی پرسەو یادكردنەوەی لینزی گراهام دەكات، هەروەها پرسی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی و بریكارەكانی چاوەڕوان دەكرێت یەكێك بێت لە تەوەرە سەرەكیەكان و وتوێژەكانیان لە ئەمریكا. سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشتریش لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز باسیلەوەكرد بوو: شەڕی ئێستا لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كاتێك كۆتایی دێت كە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت.












Leave a Reply