بینراوە:
(17)
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەپێشبڕكێیەكی ناوازەو پڕ لە ورەو كۆڵنەداندا پێشمەرگەیەكی سەر بە لیوای دووی پیادە بەناوی كارزان كامل جمعە توانیویەتی بە راكردنی ماراسۆن مەودای نێوان هەردوو شاری كەركوك و هەولێر ببڕێت و بگاتە جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان. ئاماژەشیكردوە، ئەو پێشمەرگەیە پاش بڕینی دەیان كیلۆمەتر لەشاری كەركوك و لە بەردەم پەیكەری پێشمەرگەوە دەستی بە ماراسۆنەكەی كردوەو توانیویەتی بە ماوەی 14 كاتژمێر بە ماراسۆن خۆی بگەیەنێتە قەڵای هەولێر. لەوبارەیەوە كارزان كامل رایگەیاندوە: وەك پێشمەرگەیەك بەم چالاكیە ویستویەتی ئەو ە بگەیەنێت كە هێزی پێشمەرگە هەمیشە خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاینەو ئامانجی ئەوەیە نیشانی بدات كە پێشمەرگە لە هەمو كات و كایەیەكدا تەنانەت لە وەرزشیشدا تەنها چاوی لە سەركەوتنە.












Leave a Reply