بەرگری شارستانی سۆران هۆشداریدەداتە دانیشتوانەی ناوچەكەیان

بینراوە: (1.7K)

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران هۆشداریدایە دانیشتوانی ئیدارەكەی و رایگەیاند، بەهۆی پێشبینەكانی كەشناسی لە هەرێمی كوردستان ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین دەكرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن بۆ كاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاویەكان نەكەن. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داواشی كردوە دانیشتوانی ناوچەكە خۆیان بەدور بگرن لە قەراغ روبارەكان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی كە ساڵانە مەترسی لافاو و كۆبونەوەی ئاویان لێ دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 561 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.