سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاداشتێكی فەرمیان بۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەكردوە. ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: یاداشتەكەیان جەخت لە یەكسانیی سەرجەم پارێزگاكان دەكەنەوە لەدابەشكردنی سامانەكاندا، لە یاداشتەكەدا دوو بژاردە خراوەتە بەردەم بەغدا، یان پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكان بەپێی رێژەی دانیشتووان (14%) دابین بكرێت كە دەكاتە 140 هەزار بەرمیل لەبری ئەو 50 هەزار بەرمیلەی ئێستا تەنها 6%ی پشكەكانە، یانیش حكومەتی فیدراڵی راستەوخۆ بەنزینی ئامادەكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات. وتیشی: هەفتەی رابردو لە بەغدا سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكانی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و پاڵاوگەكانی كردوە، عیراق خۆی رۆژانە پێنج ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكات، چونكە بەرهەمی ناوخۆیی بەشی ناكات، چۆن دەتوانێت بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.
بۆ چارەسەری سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان دوو بژاردە دەخرێتە بەردەم عەلی زەیدی

بینراوە:
(1)











Leave a Reply