باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هەندێك لەو لایەنانەی سەر بە حكومەتی عیراقن هاوكاری گروپە تیرۆریستییەكان دەكەن

بینراوە: (236)

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند، گروپە چەكدارە تیرۆریستییە عیراقییەكان كە هاوپەیمانن لەگەڵ ئێران بەردەوامن لە پیلانگێڕی بۆ هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئامانجەكانی پەیوەست بە ئەمریكا لەسەرانسەری عیراق لەنێویاندا هەرێمی كوردستان، هەندێك لەلایەنەكانی سەر بە حكومەتی عیراق بەردەوامن لە دابینكردنی چالاكانەی سیاسی و دارایی و ئۆپراسیۆنەكان بۆ ئەم گروپانە. ئەوەشی خستۆتەڕو، ئاسمانی عیراق كرایەوەو گەشتە بازرگانییە سنوردارەكان دەستیان پێكردەوە، بۆیە هاوڵاتیانی ئەمریكی لە عیراق كە بیر لە گەشتە ئاسمانییەكان دەكەنەوە پێویستە ئاگاداری مەترسی بەردەوامی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بن لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا. هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداریشیداوەو دەڵێت، بیری هاوڵاتیانی ئەمریكی دەهێننەوە كە گەشت نەكەن بۆ عیراق و پێیان رادەگەیەنن ئەگەر لەوێشن ئێستا بڕۆن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 837 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.