“بازاڕی كار لەهەرێم لە قۆناغی تەقلیدییەوە بەرەو دیجیتاڵی هەنگاوی ناوە”

بینراوە: (997)

نەوت- زەكیە سەید ساڵح بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندوە، بازاڕی كار لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی تەقلیدییەوە بەرەو قۆناغی دیجیتاڵی هەنگاوی ناوەو ئێستا زۆرینەی گەنجان لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەگەنە خاوەنكارەكانیان. بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی باسیلەوەشكردوە، پەیداكردنی كار لە جیهاندا گۆڕاوە و هەرێمی كوردستانیش لەو گۆڕانكارییەدا پێشەنگە، گەشەكردنی تەكنەلۆژیا وایكردوە هاوڵاتیان بێئەوەی پێویستیان بە سەردانی مەیدانی بێت لەڕێگەی سەكۆ ئەلكترۆنییەكانەوە پێداویستییەكانیان دابین دەكەن و كار دەدۆزنەوە. وتوشیەتی: وەزارەتەكەیان لەڕێگەی سەنتەرەكانییەوە ساڵانە دەرچوانی زانكۆ فێری ئەو پیشانە دەكات كە بازاڕی كار لەئێستادا پێویستیان پێیەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 238 Today: 1,219 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.